رووداو ناوی کاندیدەکانی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات

13-08-2018
حەکیم داود
نیشانەکردن نەوەی نوێ
A+ A-

رووداو - سلێمانی

تۆڕی میدیایی رووداو ناوی کاندیدەکانی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات.

رووداو ناوی کاندیدەکانی نەوەی نوێی بۆ هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی 2018ی پەرلەمانی کوردستانی دەستکەوتووە و بڵاویاندەکاتەوە.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکە کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆکی لیستەکەیە.

نەوەی نوێ 50 کاندیدی هەیە لەکاتێکدا زۆرینەی لایەنەکانی دیکە 100 کاندیدیان هەیە، کە ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کودستانە.

لە لیستەکەی نەوەی نوێ ژمارەیەک گەنج هەن، گەنجترین کاندیدەکان تەمەنیان 25 ساڵانە، کە ژمارەیان دوو کاندیدە. هەروەها سێ کاندید تەمەنیان 26 ساڵانە. حەوت کاندید تەمەنیان 27 ساڵانە. سێ کاندید تەمەنیان 28 ساڵان و سێ کاندیدی دیکەش 30 ساڵانن.

بە تەمەنترین کاندیدی نەوەی نوێ تەمەنی 53 ساڵانە، ژمارەیەکی دیکەش تەمەنیان لە 50 ساڵ گەورەترە.

لەنێو کاندیدەکانی نەوەی نوێ چەند بێژەر و کارمەندێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی هەن. هەروەها چەند کاندیدێکی دەرنەچووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش دووبارە خۆیان کاندید کردووەتەوە.

ناوی کاندیدەکان:

- شاسوار عەبدولواحید قادر
- مەم بورهان محەممەد
- شادی نەوزاد وەهاب
- کاوە عەبدولقادر حەسەن
- سیپان سالم حەسەن
- گوڵاڵە محەممەد ئەمین
- رێبوار عەلی ئەحمەد
- کازم فارووق نامیق
- ئاریان هەڤاڵ عەلی
- دیاری ئەنوەر حەمەڕەحیم
- سیروان فەرەج محەممەد
- مژدە مەحموود محەممەد
- هەورامان مەهدی شەمسەدین
- هەوراز زایر مستەفا
- شنە عەلی عەزیز
نەجات ئەحمەد حەمەد
- کامەران کەمال سەلمان
- هێڤی عیزەت ئەحمەد
- عومەر محەممەد مەغدید
ئاراز خەلیل محەممەد
- سنوور ساڵح ئیبراهیم
- ستار سەمین ئەحمەد
- جەمیل عەبدوڵڵا جومعە
- هەتاو غەنی فەتاح
- حەوێز موشیر فەیزوڵڵا
- ئاکۆ ئازاد خزر
- گۆڤار ئەنوەر حەسەن
- سامان مەحموود موبارەک
- فەرەیدوون عەبدولکەریم ئەحمەد
- رێژین فەرەیدوون عەبدوڵڵا
- هۆشیار رەحیم حەمەڕەش
- مەهدی عەلی عەبدوڵڵا
- سۆزان عومەر عەلی
- بێستوون یونس محەممەد
- عەتا سەلیم فەقێ مستەفا
- ئاڤان محەممەد عەبدولقادر
- هەڵۆ محەممەد تاهیر
- رێباز لوقمان مستەفا
- دیار رەحیم عەلی
- محەممەد فازڵ مەجید
- وشیار ساڵح سلێمان
- نەرمین محەممەد تۆفیق
- ئوسامە نووری سادق
- دڵشاد غەزبان نەورۆز
- تەرزە عومەر عوسمان
- خاڵس فکری ئەحمەد
- شیروان جەلال عەزیز
- تاژان عەبدولهادی حەمەڕەشید حەمە
- گوڵاڵە عەلی حەمەڕەشید حەمە
- عیسا نەبی ئەحمەد

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە