سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بۆ رووداو: شاسوار عەبدولواحید گوتی لەسەر هەندێک بابەتی یاسایی دەستگیر کراوە

13-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، سەردانی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی لە زیندان کردووە و دەڵێت، "تەندروستیی زۆر باش بوو و رێگە بە کەسوکاریشی دراوە سەردانی بکەن."
 
دوێنێ سێشەممە، 12-8-2025 کاژێر 10:00ی شەو، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، دەستگیرکرا.
 
رۆژی چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، د. مونا یاقوو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە رەوشی تەندروستی، شێوازی مامەڵەکردن، پەیوەندیی تەلەفۆنی و شوێنی مانەوەی شاسوار عەبدولواحید، سەردانی زیندانمان کرد؛ تەندروستیی و شوێنی مانەوەی زۆر باش بوو و هیچ کێشەیەکی نەبوو."
 
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد، کاژێر 5:30ی خولەکی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ ماوەی 15 خولەک چاوی بە سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ لە زیندان کەوتووە، د. مونا یاقوو گوتی: "شاسوار عەبدولواحید خۆی دووپاتی کردەوە کە مامەڵەی باشی لەگەڵ دەکرێت و لەسەر هەندێک بابەتی یاسایی دەستگیرکراوە."
 
بە گوتەی د. مونا یاقوو، "شاسوار عەبدولواحید لە ژوورێکی تایبەتدایە و لەگەڵ بەندکراوانی دیکە دانەنراوە. کەسوکاری سەردانیان کردووە و هەندێک پێداویستیشیان بۆ بردووە، سبەینێش پارێزەرەکەی سەردانی دەکات."
 
ئەمڕۆ، رێبوار عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "هێزێکی دەمامکداری چەکداری سەر بە یەکێتی هەڵیکوتایە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید. بڕیار بوو ئەمڕۆ سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بهێنرێتە دادگە، بەڵام نەهێنرایە دادگە."
 
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ، دۆسیەکەی شاسوار عەبدولواحید "سیاسییە و دوورە لە یاسایی"؛ گوتیشی، "ئەم دۆسیەیە لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی سەرۆکی جووڵانەوەکەمانە کە ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر تاوەکو هەفتەی داهاتوو ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا واژۆیان کردووە بۆ رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی، ئەوا نەوەی نوێ هەڵوێستی دەبێت."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سوپای عێراق رێگە نادات جووتیارانی کورد لە پردێ دانەوێڵەکەیان بدوورنەوە.

مەرجی سوپا بۆ جووتیارانی کورد: دان بە زێدەڕۆیی دا بنێن، ئینجا دروێنە بکەن

لە گوندی گورزەیی سەر بە ناحیەی پردێ، گرژییەکانی نێوان جووتیارانی کورد و سوپای عێراق سەریهەڵداوەتەوە. سوپا رێگری لە دروێنەی 1400 دۆنم گەنمەشامی دەکات و واژۆکردنی بەڵێننامەیەکی کردووەتە مەرج، کە جووتیاران بە "دەستبەرداربوون لە مافی خاوەندارێتی" دەزانن. بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ دەڵێت، پارێزگاری کەرکووک "شێوازی بەڵێننامەکە دەگۆڕێت."