رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری شاری سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە کەوتووەتەوە.
ئاگرەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 13ی ئابی 2025، لە دارستانەکانی گوندی بەرقەرو لە نزیک شاری سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووتەوە، بە خێرایی بەشێک لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی گرتەوە تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
هادی چنارەی، ژینگەپارێز بە رووداوی راگەیاند، "دەستەی پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکان سەوڵاوا و مەریوان، ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان."
ئەو ژینگەپارێزە گوتیشی: "ئاگرەکە بە خێرای تەشەنە دەسێنێت و بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە و باخی خەڵکیشی گرتووتەوە. بەهۆی سەختی شوێنەکەش، تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەیانتوانیوە بگەنە شوێنەکە."
ئەو ژینگەپارێزە ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا قەبارەی زیانەکان دیار نییە و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش روون نییە.
شاری سەوڵاوا 80 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای سنە دوورە. پارێزگاکە خاوەنی هەزار و 400 هەزار هیکتار لەوەڕگا 320 هەزار هێکتار دارستان و 110 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵیی دێمی و بەراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ