21 Photos
رووداو - دێگەڵە
ئەو بەردانەی لە دوای شەڕی ناوخۆوە لە دێگەڵە وەکو هێمایەکی ئاشتی رەنگ کرابوون، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 13-9-2018) جارێکی دیکە رەنگکرانەوە.
"پرۆژەی ئاشتی کوردستان" سەرەتا لەلایەن هونەرمەند ئیسماعیل خەیات جێبەجێکرابوو و، زۆربەی بەردە گەورەکانی دێگەڵە رەنگ کرابوون، ئەمڕۆش لەلایەن گرووپی کیژانی شێوەکاری کفری، کە لە کۆمەڵێک مامۆستای پەیمانگە و خوێندکار و خۆبەخش پێکهاتووە، بەردەکان دووبارە رەنگکرانەوە.
دەرباز مەجید، سەرپەرشتیاری گرووپی کیژانی شێوەکاری کفری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئامانج لەم کارە بەردەوامبوونی ئاشتییە. بۆ ئەم پرۆژەیە 13 رەنگی جیاواز و بەگشتی 60 گاڵۆن بۆیەمان بەکارهێناوە".
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار