رووداو خزمەتگوزاریی EPG بۆ بینەرانی دابین دەکات

13-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو – هەولێر

تۆڕی میدیایی رووداو، خزمەتگوزاریی EPG بۆ بینەرانی تەلەڤزیۆنی رووداو لەسەر سەتەلایت کارا دەکات وەک یەکەم تەلەڤزیۆنی کوردستان.
 
رۆژی چوارشەممە، 13ـی ئەیلوولی 2023، بەشی تەکنیکی تۆڕی میدیایی رووداو بە هاوکاری لەگەڵ IKOMGی هاوبەشی رووداو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە بواری خزمەتگوزاریی پەخشی ئاسمانیدا، رووداو وەکو یەکەم تەلەڤزیۆنی کوردستان دوای ماوەیەک تیست و تاقیکاریی خزمەتگوزاریی EPG لەسەر مانگی دەستکرد بۆ بینەرانی کارا کرد. 
 
هەژار برنجی، بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکی رووداو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە رێگەی خزمەتگوزاریی EPG، بینەرانی رووداو لەسەر سەتەلایت دەتوانن خشتەی بەرنامەکان و کاتی بڵاوبوونەوەیان بۆ ماوەی یەک هەفتە ببینن. ئەوەش خزمەتگوزارییەکی گرنگە بۆ بینەرانی رووداو، بۆ ئەوەی بتوانن کاتی پرۆگرامە دڵخوازەکانیان پێشتر بزانن".
 
بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکی رووداو روونیکردەوە کە ئەم خزمەتگوزارییە بە هەوڵی بەشی IT و MCRی رووداو، بە هاوکاریی هاوبەشی پەخشی ئاسمانیی رووداو رێکخراوە و ئێستا بەردەستە بۆ بینەرانی رووداو.
 
EPG خزمەتگوزارییەکی تایبەت و گرنگە کە کەناڵە تەلەڤزیۆنییە گەورە و جێگەی باوەڕەکانی جیهان پێشکێشی بینەرانیان دەکەن. رووداو بووە پێشەنگ لە کاراکردنی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بینەرەکانی.
 
بینەرانی تەلەڤزیۆنی رووداو لەسەر سەتەلایت دەتوانن بە داگرتنی دووگمەی EPG لەسەر کۆنترۆڵی تەلەڤزیۆنەکانیان خشتەی تەواوی بەرنامەکان بۆ یەک هەفتە و زانیاریی تەواو لەسەر ئەو بەرنامەیەی لەو کاتەدا بڵاودەبێتەوە، ببینن. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.