"من کێمە؟" پێشانگایەکی هونەریی تایبەت کولتووری کورد دەناسێنێت

13-10-2025
دیار کوردە @diyarkurda
سەردانیکەرانی پێشانگەکە دەڵێن، "ئەزموونێکی زۆر گرنگە".
سەردانیکەرانی پێشانگەکە دەڵێن، "ئەزموونێکی زۆر گرنگە".
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە دەستپێشخەریی خوێندکارانی کورد لە زانکۆی جۆرج مەیسن و بە هاوکاریی گەلەری هونەری مەیسن، پێشانگایەکی هونەریی تایبەت لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا کراوەتەوە، کە کارەکانی شەش هونەرمەندی کورد بەیەکەوە نمایش کراون. ئامانج لە پێشانگاکە ناساندنی کولتوور، هونەر و مێژووی کوردە بە سەردانیکەران.
 
پێشانگاکە ناونراوە "کی مە ئەز" یان "من کێمە؟" و لە 5ی ئەیلوولەوە کراوەتەوە و بڕیارە تاوەکو 25ی ئۆکتۆبەر بەردەوام بێت.
 
شەش هونەرمەند و چوار بەشی کوردستان
 
ئێلیزا مەرو، بەڕێوەبەری گەلەری هونەری مەیسن لە ئارلنگتن کاونتی، رایگەیاند: "ئەمە پێشانگایەکی هاوبەشی شەش هونەرمەندی کوردە، سێنەر ئۆزمان، پێدرام باڵداری، نوڤین بەرواری، سەهەر تاریقی، بێزار ئادارانی و هونەر ئەمین".
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، هونەرمەندان بەیەکەوە لەسەر داواکاریی رێکخراوی خوێندکارانی کورد کۆبوونەتەوە، "ئەمەش بۆ نیشاندان و تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی کێشە و لایەنی کولتووری و بۆنەکانی گەلی کورد."
 
کارەکانی ئەم شەش هونەرمەندە جۆراوجۆرن، و هەریەکەیان باس لە چیرۆک و گۆشەیەکی ژیانی کوردستان و بەشێکی کوردستان دەکەن.
 
سەردانیکەران: ئەزموونێکی زۆر گرنگە
 
کارە نمایشکراوەکان بوونەتە جێگەی سەرنجی ئەو خەڵکانەی سەردانی گەلەرییەکە دەکەن، بەتایبەتیش ئەوانەی دەیانەوێت لەبارەی مێژوو و کولتووری گەلانی دیکەوە زانیاریی زیاتر بزانن.
 
ماردەلی لۆرو، یەکێک لە هونەرمەندان و سەردانیکەرانی پێشانگاکە، گوتی: "بەر لەو پێشانگایە من زۆر ئاشنای هونەر و کولتووری کوردی نەبووم... ئەم پێشانگایەش ئەزموونێکی زۆر گرنگە بۆمن، باوەڕم وایە هەبوونی پێشنگایەکی فرەچەشن و ڕەنگ لەم چەشنە کە نوێنەرایەتی کولتوور و گۆشەی جیاواز دەکەی گرنگە."
 
ماردەلی لۆرو جەختی لەوە کردەوە کە پێشانگایەکی لەم شێوەیە "لێرە چیرۆکێکی کولتووریت بۆ باس دەکات، لەو لاوە باسی چیرۆکێکی مێژوویی دەکات، ئەمەش زۆر گرنگە تاوەکو لێیەوە فێربین."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە