سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کۆنسووڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد بەتاریسە، کۆنسووڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە."
هاوکات، کۆنسووڵی گشتیی ئوردن، "سڵاو و رێزی شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئوردنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی."