دوای گیرخواردنیان لەنێو بەفردا 11 هاونیشتمانی لە سنووری سۆران رزگار کران

14-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بەفربارینەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەوی رابردوو 11 هاونیشتمانی رێگەی گەڕانەوەیان لێگیرا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، ئەمڕۆ هەموو ئەو کەسانەیان رزگار کردووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-01-2024 رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شەوی رابردوو کۆمەڵێک هاونیشتمانی، کە بۆ گەشت چووبوونە سنووری ناحیەی سمێلان پەیوەندییان کرد و گوتیان رێگەیان گیراوە. ویستمان رزگاریان بکەین، بەڵام ئەوان داوایان کرد رێگە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیشیان بکەینەوە، کە ئەوە لە توانای ئێمە بەدەر بوو؛ بۆیە لەسەر بڕیاری خۆیان شەوی رابردوو لەو شوێنە مانەوە."
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران گوتیشی، ئەمڕۆ ئەو 11 هاونیشتمانییەیان رزگار کرد، بەڵام ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆی رێگریی بەفرەوە لە شوێنی خۆیاندا ماونەتەوە. گوتیشی، "لەگەڵ شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لەسەر هێڵین بۆ کردنەوەی رێگە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان."
 
ئەو 11 کەسە، هاوڕێی یەک بوون و خێزان نەبوون. رەوەند مەغدید داوای لە هاونیشتمانییان کرد، بۆ سەلامەتیی گیانی خۆیان روونەکەنە ئەو شوێنانەی بەفری زۆریان تێدا باریوە. گوتیشی، هەندێک جێگە هەن ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسلیش ناتوانێت لێیانەوە دەربازبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رانە مەڕێک لە نزیک گەڕەکەکەی کەسنەزان

بۆنی پاشماوەی ئاژەڵ دانیشتووانی گەڕەکێکی کەسنەزان ناچار بە فرۆشتنی خانووەکانیان دەکات

بۆنی پاشماوەی ئاژەڵ و سووتاندنی خوریی مەڕ، ژیانی لە بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی 11ی ئاداری سەر بە ناحیەی کەسنەزان لە هەولێر تاڵکردووە. بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە دەڵێن، "هەراسان بووین" و بەهۆی بۆنەکەوە ناچارن خانووەکانیان بفرۆشن و لە گەڕەکەکە بار بکەن. ئاژەڵدارێکیش دەڵێت: "ئەگەر حکومەت شوێنمان بۆ دابین بکات، رازین تەویلەکانمان بگوازینەوە."