شاندێکی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی بەرەی گەل دەکات

14-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی بەرەی گەلی کرد. سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل بە رووداوی گوت، "پێمان گوتن جارێ چاوەڕێ دەکەین و بە ئەگەری زۆرەوە بەشداری ناکەین". 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 14-01-2025، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای بەرەی گەلی لە هەولێر کرد و لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی کۆبووەوە. 
 
سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل بە رووداوی راگەیاند، شاندەکەی پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و بەشداریی بەرەی گەل لە حکومەتی داهاتوو هاتبوون، بەڵام بە شاندەکەیان گوتووە جارێ چاوەڕێ بکەن و بە ئەگەری زۆرەوە بەشداری لە حکومەت ناکەن. 
 
نزیکەی سێ مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە. لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، بەرەی گەل رایگەیاند بەشداری لە پێکهێنانی حکومەت ناکەن. 
 
بەپێی ئەنجامی فەرمیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەرەی گەل لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان 2 کورسی بەدەستهێناوە.

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."