بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە زاخۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگەی سەرەکی سحێلا و نزیک گوندی شلێ لەنێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی هۆندای سەنتافی روویداوە.
 
بەشیر یوسف لە راگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری هۆنداکەیە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە سووکی بریندارە".
 
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو بڵاو نەکراوەتەوە.
 
ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.