رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بە 7 درۆن هێرش کرایە سەر هەرێمی کوردستان؛ شەش درۆنیان ئاراستەی هەولێر کران و ئەوی دیکەش ئاراستەی سلێمانی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ شەش درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران".
درۆنەکان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشکێندران.
هەر ئەمڕۆ نزیک کاژێر 10:00ـی بەیانی، درۆنێک ئاراستەی سلێمانی کرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، درۆنەکە لە چۆڵەوانییەک کەوتووەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە 28ـی شوبات تاوەکو ئەمڕۆ 14ـی ئادار، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 300 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ