رووداو دیجیتاڵ
کەمێک لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سەنتەری شاری هەولێر بیسترا، بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو دەنگەکە بەهۆی تێکشاندنی درۆنێکەوە بووە، کە تائێستا روون نییە ئامانجەکەی کوێ بووە.
دەنگەکە بەر لە کاژێر 1ی ئەم بەیانییە بوو، دەنگەکە زۆر بەهێز بووە، هاونیشتمانیانی سەنتەری شاری هەولێر هەستیان پێکردووە. دەنگەکەش بەهۆی تێکشاندنی درۆنێکەوە بووە، کە پارچەکانی کەوتوونەتە سەر بانی ماڵێک لە گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو لە شوێنەی پارچەی درۆنەکە کەوتووەتە خوارەوە، ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هەر ئەمشەو دەنگێکی بەهێز لە شاری سلێمانی بیستراوە و دانیشتووانی بەشێک لە گەڕەکەکانی شارەکە گوێیان لە دەنگەکە بووە.
لە 28ی شوباتەوە کە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە. ئەوە 16ەمین شەوە بە درۆن هێرش دەکرێتە سەر شاری هەولێر، زۆربەی هێرشەکان بە درۆن دەکرێن و لەلایەن سیستەمەکانی بەرگرییەوە تێکدەشکێندرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ