رووداو دیجیتاڵ
بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی جەژنیکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر؛ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەمپەکەوە دەڵێت، دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
هێرشەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026، کراوەتە سەر کەمپی جەژنیکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە هەولێر.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەمپەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشەکە بە سێ درۆن کراوە و لەنێو ماڵەکانی کەمپەکە دراون.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا و تێکشکانی شووشەی پەنجەرەی چەند ماڵێک، دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
هێرشەکە لەکاتێکدایە ئێوارەی رۆژی هەینی 13-3-2026 درۆنێک خۆی بە ماڵێکی نێو کەمپەکەدا کێشا، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە 28ـی شوبات تاوەکو ئەمڕۆ 14ـی ئادار، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 300 درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ