شاڵاو کۆسرەت رەسول وەک بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر دەستبەکاربوو

14-04-2018
عومەر شایان
نیشانەکردن شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ یەکێتی
A+ A-

رووداو-هەولێر

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی ، شاڵاو کۆسرەت رەسول ، وەک بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر ناسێندرا.


رزگار عەلی بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی رایگەیاند: "سەرکەوتنی یەکێتی لە هەولێر بەمانای سەرکەوتنە لە هەموو کوردستان و هیوای سەرکەوتن بۆ کاک شاڵاو دەخوازم لەو ئەرکە نوێیەیدا".

هەروەها رەفعەت عەبدوڵڵا ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: "شالاو کۆسرەت رەسول رۆڵێکی زۆر باشی گێڕا لە چارەسەرکردنی دۆخی ناوخۆیی یەکێتی و دڵنیام لە کارەکەیدا سەرکەوتوو دەبێت".

هەروەها سەعدی ئەحمەد پیرە ، گوتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: "وەرگرتنی پۆستی بەرپرسی مەڵبەند کارێکی ئاسان نییە و دڵنیام بەو کەسایەتییەی لە کاک شاڵاو بینیومە و دەیناسم ، هەوڵدەدات بۆ ئەوەی لەو ئەرکەی سەرکەوتوو بێت".

لە گوتارێکدا شاڵاو کۆسرەت رەسول ، بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر گوتی: "دەمانەوێت کارێک بکەین یەکێتی لە پایتەختی کوردستانەوە دیسان بەرەو پێش و بەرەو ئەو ئاستەبەرزە بڕوات کە رووبارێک خوێنی بۆ دراوە".

شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتی: "ئەگەر هەموومان پێکەوە کار بکەین ، هیچ گومانم لەوەدا نییە کە یەکێتی لە گۆڕەپانی سیاسی نەک تەنیا کوردستان بەڵکو لە عێراقیش دەتوانێ دەنگی خۆی هەبێت و سەنگی مەحەک بێت لە بڕیاردان".


 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە