گالەری

14-04-2019
24 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر 

هونەرمەند رۆژین پڕۆژەیەکی خێرخوازی راگەیاند کە تایبەتە بە خانەی رەنگین بۆ ساڵاچووانی هەولێر.

ئەو هونەرمەندە بڕێکی زۆر جلوبەرگ بۆ بەساڵاچووان دەکڕێت و پێشکەشیان دەکات، هەروەها بەشێکی دیکەی پرۆژەکەی تایبەتە بە گرنگیدانی بەردەوام بەو بەساڵاچووانە بۆ ئەوەی لەرێگەی خوێندنەوە دڵیان خۆشبکات.

لەبەر ئەوەی بەشێکی بەساڵاچووەکان خوێندەوارییان نییە، رۆژین لەگەڵ کۆمەڵێک قوتابی زانکۆ رێککەوتووە کە هەفتانە دووجار کتێبیان بۆ بخوێننەوە.

لەرووی هونەریشەوە، هونەرمەند رۆژین ئێستا سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی دوو کلیپی گۆرانییە، کە دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاویانبکاتەوە.



 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار