کارەبای بەشێکی شەقڵاوە 'بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە' بڕا

14-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دابەشكردنی کارەبای شەقڵاوە رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆنەکانی ئێرانەوە، کارەبای بەشێکی شەقڵاوە پچڕاوە. بەرپرسی چاککردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، هێڵەکانیان چاککردوونەتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی کارەبای شەقڵاوە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کەوتنەخوارەوەی پارچەی درۆن لە شەقڵاوە، بووە هۆی پچڕانی کارەبای بەشێکی سەنتەری شاری شەقڵاوە."
 
ئازاد ئەحمەد، بەرپرسی بەشی چاککردنەوە لە کارەبای شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە بووە بەهۆی پچڕانی کارەبای چەند ماڵێک و دواتر تیمەکانیان چاکیان کردووەتەوە.
 
شەوی رابردوو ئێران بە نزیکەی 300 درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، هەندێک لە درۆنەکانی ئێران لە بەسەر خاکی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران، لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە خرانە خوارەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.