رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: رەنجدەر ئەمین و محەممەد مەجید
38 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالکردنی زیاتر لە 180 هەزار هاونیشتمانی لەسەر دەستی رژێمی بەعس تێدەپەڕێت. ئەمڕۆ لە کەلار و چەمچەماڵ کەسوکاری ئەنفالکراوان چوونە سەر رووفاتەکانیان و یادیان کردنەوە.
ئەنفال تاوانێکی کۆمەڵکوژى بوو کە حکومەتى پێشوى عێراق بە سەرۆکایەتیی سەدام حوسێن، لە ساڵى 1988 بەرامبەر کورد کردی و بە شەش قۆناخ خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانیان لە بیابانەکانی خوارووی عێراق زیندەبەچاڵ و کۆمەڵکوژکرد.