Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بڵند تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڵند تاهیر
14-04-2026
کوردستان
کوردستان14-04-2026

دۆخی ناوچەکە کوردی ئێزدیی لە جەژنی سەری ساڵ بێبەش کرد

0:00
0:00
قەبارەی دەق
 
جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئەم ساڵ ناسەقامگیری ناوچەکە کوردانی ئێزدیی لە هەرێمی کوردستان لە جەژنی سەری ساڵ بێبەش کرد.
 
ئەنجوومەنی رووحانیی ئێزدییان بڕیاری دا ئەم ساڵ هیچ مەراسیمێکی فەرمیی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان لە پەرستگای لالش نەکرێت. بڕیارەکەش بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاونیشتمانییان و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە دراوە.
 
جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان بە (چوارشەممەی سوور) نووسراوە، دەکەوێتە سێیەم چوارشەممەی مانگی نیسان. لە ئێوارەی سێشەممەوە بابەشێخ و پیاوانی ئێزدی لە لالش کۆدەبنەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ رۆژەکانی ساڵ 366 مۆم لە نێو پەرستگەی لالش دادەگیرسێنن.