رووداو دیجیتاڵ
ناوچەی شێخ توراب کە 38 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە، بەهۆی جوانیی سرووشتەکەیەوە لە وەرزی بەهاردا، خەڵکێکی زۆر بۆ هەڵمژینی هەوایەکی پاک و بەسەربردنی کات، بۆ گەشت و سەیران رووی لێدەکەن.
ناوچەی شێخ توراب یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە قەرەباڵخەکانی هەولێر، بەتایبەت لەم وەرزەدا لە رۆژانی هەینی سەردانیکارێکی زۆری هەیە. ناوچەکە رووبەرێکی بەرفراوانی دەشت و دۆڵ و چیای لەخۆگرتووە، بەشێک لە خەڵک بە 'بەهەشتەکەی هەولێر' ناوی دەبەن.