رووداو- هەولێر
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، نیگەرانی خۆی لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەردەبڕێت بە هۆی پەراوێزخستنی جەعفەر ئیمینكی و بانگهێشت نەكردنی بۆ كۆبوونەوەی فەرمی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان.
رۆژی پێنجشەممە 14ی ئایاری 2015، نووسینگەی راگەیاندنی جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند " ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵی كۆبوونەوەی سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بڵاوكرایەوە، گوایە لەو كۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئامادەنەبووە، لێرەوە بە تەواوی دەزگەكانی راگەیاندن و رایگشتی رادەگەیێەنین كە تاكە هۆكاری ئامادەنەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەو كۆبوونەوەیەدا، ئاگادارنەكردنەوەی بووە لەلایەن سەرۆك و سكرتێر، یاخود نووسینگەكانیان، كە بەداخەوە ئەمە چەندجارێكە دووبارەدەبێتەوە".
لە بەرامبەردا فەخرەدین قادر، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رەتیكردەوە هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی لە نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان هەبووبێت و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت" كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ فەرمی نەبوو، ئەگەرنا بێگومان بەڕێز جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاگاداردەكرایەوە، بەڵكو لە پەراوێزی كۆبوونەوەی پەرلەمان و حكومەت، سەرۆكی پەرلەمان باسی ئەندامانی لیژنە 21 كەسییەكەی ئامادەكردنی دەستووری لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كرد، بۆیە دووپاتیدەكەمەوە كە كۆبوونەوەكە فەرمی نەبووە".
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەی نووسینگەی راگەیاندنی جەعفەر ئیبراهیم-دا هاتووە " پەرلەمانی كورستان لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتییەوە كارەكانی بەڕێوەدەچێت و ئەم خوولەی پەرلەمان و كابینەی حكومەتەكەی لەسەر بنەمای تەوافوقی نێوان پێكهاتەكان و فەرامۆشنەكردنی هیچ كەس و لایەنێكە، بۆیە ئاگادارنەكردنەوەی بەڕێز جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەكۆبونەوەیەكی وا گرنگ و هەستیاردا، پتر لەمانایەك هەڵدەگرێ و بەهیچ جۆرێك مایەی قبووڵكردن نییە".
لە بەرامبەردا سكرتێری پەرلەمان دەڵێت" ئێمە لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هیچ هەستیاری و ناكۆكییەكمان نییە، زۆر بە باشی لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان كارەكانمان رادەپەڕێنین و هەماهەنگی و لێكگەیشتنی باش لە نێوانمان هەیە، هەر ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی پەرلەمان و حكومەت من و كاك جەعفەر شانمان لەپاڵ یەك دانیشتبووین، جەنابیان بەشداری كۆبوونەوەكەی كرد، ئەمڕۆش یەك كۆبوونەوەی فەرمی هەبوو ئەویش هی پەرلەمان و حكومەت بوو".
لە روونكردنەوەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستاندا ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو جۆرە كۆبوونەوانە بێ ئاگاداركردنەوەی ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان چ لە ئێستا و چ لە ئایندەدا ئاكامەكەی نەزۆك دەبێ و هیچ بەرهەمێكی لێ شین نابێ.
جگە لە بانگهێشتنەکردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە لە فراکسیۆنی پارتییە، باسکردنی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەندامانی لیستی زەرد مایەی هەڵوەستە لەسەرکردن بووە، وەک محەممەد عەلی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رووداو دەڵێت "ئێمە ئەو کۆبوونەوەیەمان لەبەر ئەوە قبووڵنەکرد چونکە پێشتر بڕیارنەبوو کۆبوونەوەیەک بکرێت و لە ناوەڕۆکەکەیدا باس لە هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت".
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی باس لە چۆنییەتی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکات و دەڵێت "راستەوخۆ دوای بەجێهێشتنی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە، سکرتێری پەرلەمان بە نامە سەرۆک فراکسیۆنەکانی ئاگادارکردەوە لە ئامادەسازی بۆ کۆبوونەوەیەک، بەڵام سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەبێ ئاگادارکردنەوەی جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری ئەو کۆبوونەوەیان دابوو".
هاوات ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد بۆ رووداو باسی لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان كرد و گوتی "ئەگەر بە هەر هۆکارێک بێت سەرۆکی فراکسیۆنێک ئامادەنەبێت، ئاساییە کۆبوونەوەکە بەڕێوەنەچێت، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بەبێ ئامادەبوونی تاکێک لە دەستەی سەرۆکایەتیی نابێت بکرێت".
خۆشناو، هیوادەخوازێت هۆکاری بانگنەکردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە لە لیستی زەردە، بە هۆی گرفتێکی هونەرییەوە بووبێت نەک هۆکاری دیکە و دەشڵێت "کاتێک لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانم نەبینی، پرسیارمکرد بۆچی نەهاتووە، لە وەڵامدا گوتیان ئێمە بە نووسینگەکەیمان راگەیاندووە، بۆیە ئێمەش هەڵویستی خۆمان وەرگرت و بڕیاردرا کۆبوونەوەکە دوابخرێت".
سەبارەت بە کاتی بەستنی کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیستی زەرد گوتی "پێشبینی دەکەم لە هەفتەی داهاتوودا ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامبدرێت کە رەنگە تێیدا باس لە ئامادەکاری بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ