"سڵاو پێشمەرگە" فیلمێکی سینەمایی درێژە و باس لە مەفرەزەیەکی پێشمەرگە دەکات کە ژنە رۆژنامەنووسێکی ئەڵمانیا لەدەست سەربازەکانی رژێمی بەعس رزگار دەکەن.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی حەسەن عەلی و سیناریۆی سەعید مەحموود و نواندنی ئەحمەد رامبۆ، عەبدل حەمە جوان، نیگار عوسمان، عادل عەبدلڕەحمان، کاوە قادر، کارزان سەلاح، مازن محەممەد، ئەحمەد سەعدە.
فیلمەکە لە قۆناخی مونتاژدایە.
چیرۆكی ئەو فیلمە: باس لە داستانی مەفرەزەیەكی پێشمەرگە دەكات لە هەلومەرجی زستانێكی سەختدا، لەگەڵ خانمە رۆژنامەنووسێكی ئەڵمانی، كە هاتبووە ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان بۆ ئەوەی هەواڵەكانی شۆڕشی كورد بگوزێتەوە بۆ جیهان، لەڕێگەی كامێراكەیەوە لەو دەمەی كە هەموو دونیا لە بوونی كورد و ئازارەكانی بێ ئاگا بووە، كە رژێمی سەددام پێی دەزانێت زۆر بۆی گرینگ دەبێت كە ئەم ڤیدیۆ و دۆكیۆمینتانە نەگاتە تیڤیەكانی جیهان، بە هێزێكی سەربازی گەورە بەدوای دەكەون بۆ ئەوەی دەستگیریبكەن، بەڵام ئەم مەفرەزە گیانی رۆژنامەنووسەكە دەگرنەئەستۆ و لە ململانێیەكی سەخت و دژوار خۆیان گیان فیدا دەكەن تاوەكو لە سنووری توركیا رەتیكەن، بۆ ئەوەی هەواڵی شۆڕشی كورد بە جیهان بگات.