راپەڕین؛ دەستبەسەر 12 کیلۆگرام کریستاڵدا گیرا و سێ بازرگان دەستگیرکران

14-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، لە دوو چالاکیی جیادا توانیویانە سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەر 12 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵدا بگرن.
 
رۆژی چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 7 و 8ـی  مانگی ئایار، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان رێگری لە گواستنەوەی 12 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بکەن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی راپەڕین، ئەو بازرگانانە بەنیازبوون مادە هۆشبەرەکە بگوازنەوە بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان.
 
لەبارەی چارەنووسی تۆمەتبارەکانەوە، ئاسایشی راپەڕین ئاماژە بەوە دەکات: "لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە