یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە بە فڕۆکە چووبوون بە پاس دەگەڕێنەوە

14-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئەو حاجییانەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئاسمانییەوە چوبوونە سعودیە، لە رێگەی وشکانییەوە دەستیان بە گەڕانەوە کرد. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، نزیکی سنووری عێراقن.
 
دوای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕیاردرا هەموو حاجییان بە رێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە.
 
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "12 پاس کە 570 حاجییان تێدایە و پێشتر بە فڕۆکە گەشتیان کرد و چوونە سعودیە، ئێستا لە رێگەی وشکانییەوە دەگەڕێنەوە".
 
ئەو 570 هاونیشتمانییە بڕیاربوو لە رێگەی پێنج گەشتی ئاسمانییەوە لە ئەمڕۆ 14ـی حوزەیرانەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام شەڕی ئێران و ئیسرائیل بووە هۆکاری ئەوەی ناچاربن بە وشکانیدا بگەڕێنەوە.
 
نەبەز ئیسماعیل کە خۆی لەگەڵ کاروانەکەیە گوتی: "ئێستا لە رێگەداین و لەنێوان سنووری سعودیە و عێراقین، سوپاس بۆ خوا دۆخی تەندروستی هەموو حاجییەکان باشە و هیچ گرفتێکمان نییە".
 
ئەم ساڵ سێ هەزار و 490 هاونیشتمانی بۆ حەج بە فڕۆکە چوونە سعودیە. کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "بڕیار دراوە تەواوی حاجییانی رێگەی ئاسمانیش بە رێگەی وشکانی بگەڕێنەوە".
 
بۆ گەڕانەوەی حاجییان رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا سعودیەکان کراوە و بە پاس تاوەکو دەروازەی عەرعەر دەیانهێنن و لەوێشەوە بە پاسی دیکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
 
ئەم ساڵ هەزار و 667 هاونیشتمانی بە رێگەی وشکانی چوونە حەج؛ ئەوان دوو رۆژە دەستیان بە گەڕانەوە کردووە.
 
دوێنێ دەستەی حەج و عومرەی عێراقیش رایگەیاند، بڕیاری داوە سەرجەم حاجییە عێراقییەکان بە رێگەی وشکانی بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.
 
16ـی ئایار، یەکەم کاروانی زیارەتکارانی رێوڕەسمەکانی حەج لە هەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن و یەکەم گەشتی ئاسمانییش 19ـی هەمان مانگ بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.