رووداو - دهۆک
نەسیبە کچێکی کورتەباڵایە لە شاری دهۆک و دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانە و لە ساڵی 2006ـەوە مامۆستایە، نەسیبە کە باڵا کورتەکەی نەبووەتە رێگر لەبەردەم ئاواتەکانی، ئێوارانیش لە کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی دهۆک کار دەکات.
نەسیبە یەکەم کورتە باڵای ژنە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق کە بووەتە مامۆستا و نزیکەی یازدە ساڵە لەسەر کاری خۆی بەردەوامە و ئیستاش یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی تەناهیە لە دهۆک.
نزیکەی هەزار کەس لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کورتەباڵان، 220 کەسیان لە دهۆکن و زۆربەشیان ژنن و 30%ـیان خاوەن کارن.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ