قایمقامی کفری گۆڕدرا

14-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەیانی ئەمڕۆ لە قایمقامیەتی قەزای کفری، ساهیر عەلی لە شوێنی شەماڵ نامیق وەکو قایمقامی قەزاکە دەستبەکاربوو.
 
قەزای کفری دەکەوێتە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی.
 
پاش دەستبەکاربوونی، ساهیر عەلی، قایمقامی نوێی کفری رایگەیاند، "بەدواداچوون بۆ داواکاریی خەڵکی قەزاکە و ناحیەکانیشی دەکەین و هەوڵی دابینکردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان دەدەین".
 
ئاڵوگۆڕ لە پۆستی قایمقامی قەزای کفری بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیەکان و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی دیوانی قایمقامیەت بەڕێوەچوو.
 
شەماڵ نامیق، قایمقامی پێشووی کفری لە گوتارێکدا لەبەردەم ئامادەبووان سوپاسی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم فەرمانبەران و یەکە کارگێڕییەکان و خەڵکی دەڤەرەکەی کرد.
 
دواتر، ساهیر عەلی جاسم، قایمقامی قەزای کفری، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەرچەندە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپی داراییدایە، بەڵام ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین بە هاوکاری خەڵکی شارەکە و دڵسۆزان لە بەرپرسانی ناوچەکە بتوانین خزمەتگوزاریی زیاتر و پێویست بۆ شارەکە و ناحیەکانی دابینبکەین. ئامادەین هەر کارێک پێویست بێت بیکەین بۆ ئەوەی خزمەت بەم شارە بکەین کە پێویستی بە خزمەتگوزاریی زیاترە".
 
ساهیر عەلی جاسم گوتیشی، "پلانێکی تەواو دادەڕێژین بۆ دیاریکردنی پێداویستییەکان. سەردانی هەموو شوێنەکان دەکەین بۆ ئەوەی پڕۆژە و هەلی کار بۆ قەزای کفری و دەوروبەری هەبێت".
 
کفری یەکێکە لە کۆنترین قەزاکانی گەرمیان و کوردستان، خاوەنی مێژوویەکی دێرین و سامان و سەرچاوەیەکی گەورەی سرووشتی و کەلەپوورییە. لەو قەزایە کە لەساڵی 1921 کراوە بە قەزا، نزیکەی 70 هەزار کەس دەژین کە پێکدێن لە کورد، تورکمان و عەرەب.
 
تەممووزی ئەمساڵ بەشێک لە دانیشتووانی قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بۆ داواکردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بۆ قەزاکەیان دەستیان بە مانگرتن کرد و رۆژی 10ـی ئابی 2023 دوای ئەوەی بەشێک لە داواکارییەکانیان جێبەجێکرا، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.