گالەری

15-01-2017
16 Photos
سەرتیپ عوسمان

رووداو - هەولێر

کاتێک دەچیتە نێو چایخانەکەوە و بە هەرلایەکدا چاو دەگێڕی، دەیان وێنەی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد حەسەن زیرەک دێتە بەرچاوت و زیاتر وەک پێشانگایەکی وێنەیی دەردەکەوێت. ئەمە جگە لەوەی بەدرێژایی رۆژ گۆرانییەکانی لێدەدرێت و دەنگ و سەدای زیرەک هەمیشە تێکەڵی دەنگی قۆری و پیاڵەکان دەبێت.

چایخانەی مەڵکەندی دەکەوێتە نێوجەرگەی بازاڕی سلێمانی و ساڵی 1996 لە لایەن وەستا سەڵاحی چایچییەوە دروستکراوە.

ساڵانە لەگەڵ یادی کۆچیی دوایی حەسەن زیرەک، چایخانەکە ئەو یادە دەکەنەوە و گۆرانی و مۆسیقا پێشکەش دەکەن.

داڕشتنەوە: حەكیم داود