زیاتر لە ٥ هەزار کوردی فەیلی چوونەتە ریزی چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە

15-02-2015
سەهین موفتی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن حەشدی شەعبی
A+ A-
رووداو - هەولێر 

چوونی زیاتر لە 5 هەزار گەنجانی کوردی فەیلی بۆ ناو ریزەکانی حەشدی شەعبی،نیگەرانی کەسایەتیی فەیلییەکانی لێکەوتوووەتەوە، بەڵام دەسەڵاتی کوردیش بە هۆکار دەزانن، جەلیل فەیلی پێشتر بەرپرسی لقی 5 ی بەغدای پارتی بووە، بە گووتەی ئەو زۆر هاوارکراوە کە کوردانی فەیلی فەرامۆش نەکرێن، بەڵام سەرکردایەتی کورد گوێی لێنەگرتوون، ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت" حکومەت وەکو عەرەبەکان مامەڵە لەگەڵ فەیلییەکان دەکات" کە دێنە باشووری کوردستان بەتایبەتی لە بازگەکان و لە کاتی کڕینی زەوی و خانوو.

دانەمەزراندنی گەنجانی فەیلی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، چ لە کوردستان و چی لە نوێنەرایەتییەکانی کوردستان لە بەغداد هۆکارێکی دیکەیە کە گەنجانی فەیلی بچنە ریزی حەشدی شەعبیەوە.

بۆ درووستکردنی هێزێکی تایبەت بەخۆیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی کوردانی ئێزدی و کاکەیی و شەبەک و پێکهاتەکانی مەسیحی و تورکمان، فەیلییەکان ناخوازن هێزی تایبەت بەخۆیان هەبێت، وەک دەڵێن ئەوان کوردن و نەتەوە بوونەکەیان خستۆتە پێش مەزهەبەکەیانەوە، بۆیە دەخوازن گەنجەکانییان لە ریزی هێزی کوردییەوە دابمەزرێن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە