نێچیرڤان بارزانی لە میونشن لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەوە و باوەشێکی گەرمیان بە یەکدا کرد.
مەزڵووم عەبدی لە دوای دیدارەکە سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد و گوتی، "ئەو هۆکار بوو بێمە ئێرە و ئێمە یەک ئامانجمان هەبوو".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا گوتی، "دەبێت مافی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریایەکی یەکگرتوودا بپارێزرێت".
لەبارەی رۆڵی هەرێمی کوردستانیش مەزڵووم عەبدی گوتی، " سوپاس بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ هەوڵی بەردەوام و رۆڵی کاریگەريان لە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق".