رووداو - هەولێر
لە شەقڵاوە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە یادی لەدایکبوونیدا ئۆتۆمبێل لێیدەدات و گیانی لەدەستدا.
دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە، لە رۆژی چوارشەممە 14-3-2018، کە دەکاتە یادی لەدایکبوونی، سەهەند لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەگوتەی کاروان زرار شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە. ئەو دەڵێت "رووداوەکە قەزاوقەدەرە و هیچی لەگەڵ ناگوترێت".
سەهەند ئەمیر کەمال لە رۆژی 14-3-2011 لەدایکبووە، لە 14-3-2018 و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

ئەوە یەکەم خەمی ئەو خێزانە نییە، لە ساڵی 2015ـش دایکی سەهەند لەکاتی نووستندا کۆچی دوایی کردووە.
سەهەند منداڵی ناوەنجی خێزانەکەی بوو. دوو برای دیکەشی هەیە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ