کۆمیسیۆن لە دهۆک: نۆ حیزب بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن ناویان تۆمار کردووە

15-03-2024
پەیمان محەممەد
کاتی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. وێنە: پەیام سەربەست - رووداو/ئەرشیڤ
کاتی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. وێنە: پەیام سەربەست - رووداو/ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، نۆ لایەنی سیاسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سنووری پارێزگاکە ناویان تۆمار کردووە. دەشڵێت، تائێستا 130 هەزار کارتی بایۆمەتری دابەش کراون.
 
رۆژی هەینی 15-03-2024 خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 11:00ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە سیما ئابخزر پێشکێشی کرد، رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا نۆ لایەنی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناویان لە نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆن تۆمار کردووە."
 
ئەو لایەنە سیاسییانەی ناویان تۆمار کردووە بریتین لە بەرەی گەل، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاوپەیمانیی نیشتمانی، حیزبی رەنجدەرانی کوردستان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
 
وەکو بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆن ئاماژەی پێدا، یەکەم لایەنی سیاسی کە ناوی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆمار کردووە، "هاوپەیمانیی نیشتمانی" بووە و دوایین لایەنی سیاسییش "پارتی رەنجدەرانی کوردستان" و "بەرەی گەل" بوون.
 
بە گوتەی خالید عەباس، 17 بەربژێری تاکیش لە سنووری دهۆک ناویان تۆمار کردووە، کە دوو لەوان ئافرەتن، گوتیشی، "بەربژێرانی سەربەخۆ ناتوانن بە لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەن."
 
بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 130 هەزار کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەشکراون و رۆژانە نزیکەی 3000 کارت دەدرێنەوە بە دەنگدەران. گوتیشی، "تەنیا کارتی ئەوانەی مانگی شوبات ناویان تۆمارکردووە، نەگەڕاونەتەوە، کە بڕیارە مانگی چوار کارتەکانیان بگاتەوە هەرێـمی کوردستان."
 
رۆژی پێنجشەممە 14-03-2024 دوایین رۆژی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و قەوارە و بەربژێری تاک بوو، تەنیا دوو هاوپەیمانی تۆمار کران، ئەوانیش، (هاوپەیمانیی سەردەم) بوو لەنێوان پارتی رەنجدەرانی کوردستان، پارتی پارێزگارانی کوردستان و یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان. هەروەها (هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان) لەنێوان پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی شیوعیی کوردستان.
 
رۆژی 3ی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی، رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەویی جووتیارانی کورد لە سنووری مادەی 140

هادی عامری بڕیارێکی لە بارەی زەویی جووتیارانی کورد لە خورماتوو دەرکرد

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بەڕێوەبەرایەتیەکانى لە کەرکووک و دیالەو سەلاحەدین ئاگادار دەکاتەوە کە گرێبەستى کشتوکاڵى بۆ ئەو زەوییانە نوێ نەکەنەوە، کە یاسای گەڕانەوەى موڵک و ماڵ دەیانگرێتەوە، سەرۆکى لیژنەى مادەى 140یش بە نووسراوێک ئەو وەزارەتە ئاگادار دەکاتەوە کە خورماتوو دەکەوێتە سنوورى مادەى 140 و زەوییەکانى بە بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیی شۆڕش بەناو کراون.