منداڵێک لە بەردەڕەش دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێل و گیان لەدەستدەدات

15-03-2025
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە قەزای بەردەڕەش، منداڵێکی سێ ساڵان دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات. 
 
رووداوەکە کاژێر 12:20 خولەکی دوانیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە لە کۆمەڵگەی بشیریان روویداوە. منداڵەکە ناوی لاڤە ئیبراهیمە و کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی وردەواڵە و گیانی لەدەستداوە. 
 
 بەهزاد بۆتانی، مامی منداڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شۆفێرەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە."
 
بەگوێرەی مامی منداڵەکە، "دوای ئەوەی تەرمی لاڤە رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کراوە، لە گۆڕستانی بشیریان بەخاک سپێردراوە." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوندی هەرمۆتە

هێرشەکان بەشێکی دانیشتووانی گوندی هەرمۆتەیان لە کۆیە ئاوارە کردووە

گوندی هەرمۆتە لە نزیک کۆیە، بەهۆی هێرشی بەردەوامی درۆن و مووشەک بۆ سەر کەمپی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، باڵی ترسی بەسەردا کێشراوە. بەشێک لە دانیشتووانەکەی کە زۆرینەیان کریستیانن، ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.