رووداو - هەولێر
مەلا مەزهەر خوراسانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی قادر بلە لە شاری هەولێر رەخنە لە نووسەران و رۆشنبیران دەگرێت و دەڵێ "بۆم دەركەوتووە ئەوانەی ناویان لە خۆیان ناوە ئەدیب و رۆشنبیر، بەڕاستی ئەدیب و رۆشنبیر نین، بۆیە ئەو پارەیەی وەریدەگرن حەرامە".
مەلا مەزهەر، كە پێشتر لە وتارێكیدا خاكی كوردستان بە قوربانی پێڵاوەكانی ئیمامی عومەر كردبوو، رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بووەوە، كار گەیشتە ئەوەی لە دادگا سكاڵای لەسەر تۆماربكرێت.
ئەو پارەیەی ئەدیبان و رۆشنبیران لە حكومەت وەریدەگرن حەرامە
مەلا مەزهەر باسی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات و دەڵێ ئیشیان ئەوەیە كە بەرگری لە ستەملێكراوان بكەن "بەڵام ئەوانەی لای خۆمان مامزێك دەگرن دەیخەنە بەردەم كۆمەڵە گورگێك و دەڵێن ها بیخۆن ، لەجیاتی ئەوەی مامزەكە رزگار بكەن".
دوای ئەو قسانەی مەلامەزهەز لەسەر خاكی كوردستان ، وەك خۆی دەڵێ رۆژ نییە رۆژنامەیەك بە "خراپ" لەسەری نەنووسێ، بۆیە لە (رووداو)یش بە گومان بوو، ئەو دەڵێ "ئەوەندەی راگەیاندن لەسەر من دواو ئەوەندەی كۆمەڵگەی مەدەنی واژۆی لە دژی من كۆكردووەتەوە، ئەگەر لەسەر مالیكی كۆبكرابایەوە ئێستا میللەتی كورد و عەرەب لە دەستی مالیكی رزگار دەبوو". بەڵام "رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەیانەوێ من وەك بەرخێك ببەنە بیابانێك و بڵێن ها گەلە گورگ ها سەگ و بەرازینە ئەو مەڕە قەڵەوە بخۆن".
مەلا مەزهەر پێیوایە بەهۆی ئەوەی كەسێكی ناسراوە، بۆیە ئەو هەموو هێرشەی دەكرێتە سەر "ئەوان حەزناكەن كەسێك كە هیچ راگەیاندنێكی لە پشت نەبێ، ئەو پێگە جەماوەرییەی هەبێ، ئەوان پێیانوایە من مەترسیم بۆ سەر عەلمانییەت، لە كاتێكدا ئیسلامییەكان پێیانوایە من مامۆستایەكی عەلمانیم، كە ئەوەش هەر بۆ لێدانی منە".
متوەلی مزگەوتەكان كۆمەڵێك ئەبو جەهل و ئەبو لەهەبن
مەلا مەزهەر رەتیكردەوە سەر بە هیچ حیزبێك بێ، بەڵام گوتی "هەر حیزبێك لە كوردستاندا رەنگ و رووخساری من بدات دوعای خێری بۆ دەكەم، ئیسلامی بێت یان عەلمانی"، بەڵام دەڵێ تائێستا ئەو حیزبەی نەبینیووە".
مەلا مەزهەر رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بە "كۆمەڵە گا" ناوبردو گوتی "ئەوانەی یەخەی مامۆستا مەزهەر دەگرن ئەوانە كۆمەڵەگــــای مەدەنین، ئەوانە نەك هەر یەخەی من دەگرن، بەڵكو یەخەی تاك بەتاكی ئەو كۆمەڵگەیە دەگرن".
مەلامەزهەر بە كەسێكی قسە خۆش و نوكتەچی لە نێو خەڵك ناسراوە، ئەو زوو زوو گەنجان لە چوار دەوری خۆی كۆدەكاتەوەو نوكتە و قسەی خۆشیان بۆ دەكات. ئەمەش وایكردووە پێگەیەكی جەماوەری بۆ خۆی دروستبكات.
ئایا مەلامەزهەر لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ئەو پێگە جەماوەرییە بەكارناهێنێ، ئەو دەڵێ "زۆر ئاساییە، چونكە من ئامانجەكەم خزمەتە لە وڵات و لە نیشتیماندا جا بە مەلایەتی بێت یان ئەندام پەرلەمانی بێت یان وەزیری یان حەمباڵی، یان بە پاككردنەوەی سەر شەقامەكان بێت". مەلامەزهەر رەتیكردەوە لە چوارچێوەی حیزبێك خۆی هەڵبژێرێت و گوتی "وەك كەسێكی موسڵمانی خواناسی دیندار و سەربەخۆ خۆم هەڵدەبژێرم".
لە ئاینی ئیسلامدا ئاساییە خەڵك بە قوربانی پێڵاوی كەسێك بكەی
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا مەلامەزهەر دەڵێ "مودیر ناحیە، قایمقام، پارێزگار، وەزیر و كۆمەڵێ بەرپرس بەقوربانی پێڵاوی ئیمامی عومەر بن". ئایا ئەو بۆچی رۆحی ئیمامی عومەری هەڵنەبژارد، بۆچی پێڵاوی هەڵبژارد؟
مەلامەزهەر دەڵێ "ئێمە مامۆستایەكی عیرفانین، لەناو عیرفان و تەسەوفدا بێ نەفسین، كە یەكێكە لە پایەكانی تەسەوفی ئیسلامی، بێ نەفسی یەكێكە لە هەنگاوەكانی تەسەوفی ئیسلامی، لە شیعرەكانی شێخانی تەریقەتدا بینیومانە ئەو دەستەواژانە بەكارهاتووە، بۆیە ئێمەش بەكارمان هێنا".
ئایا لە ئایینی ئیسلام ئاساییە خەڵك بە قوربانی پێڵاوی كەسێك بكەی، مەلامەزهەر دەڵێ "بەڵێ ئاساییە، ئێمە كە شانازیمان كردووە خۆمان بە خزمەتكاری پێڵاوی حەزرەتی عومەر زانیوە، چۆن خەڵكێك خۆی بە قوربانی خەنجەرەكەی بارزانی یان بڕنەوەكەی شێخ مەحموود كردووە لەناو شیعر و تێكستەكاندا بەهەمانشێوە زۆر ئاساییە" ، هەروەها دەڵێ "ئەوە لە ناو دیندا هەیە بۆیە بەكارمهێناوە، دواتریش زۆربەی شێخەكانی كوردستان پەیوەندییان پێوەكردم و دەیانگوت ناوی ئێمەشت تێكردایە، كە زۆر لە پۆستی مودیر ناحیە و وەزیرو پارێزگار گەورەترن، چونكە ئەوانە تەنیا چوار ساڵ لەو پۆستەدان، بەڵام شێخێك هەتا وەفات دەكات هەر شێخە".
شێخەكان زۆر لە پارێزگار و وەزیر گەورەترن
بەپێی قسەی مەلامەزهەر ئەو گرتە ڤیدیۆییە رێكەوتی تۆماركردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئازاری 2010 كە باسی ناخۆشییەكانی گەلی كوردی كردووەو لەوێ باسی لەوەكردووە، كە ئەگەر ئیمامی عومەر زیندووبووایە گەلی كورد ئەو هەموو نەهامەتییەی بەسەر نەدەهات ، بەڵام وەك خۆی دەڵێ شتەكە بەكرتێندراوی بڵاوكرایەوە" وەیلون لیلموسەلینەیان لێكرد".
مەلامەزهەر دەڵێ هەرگیز پەشیمان نییە لەقسەكانی "وەسیەتم كردووە بۆ رۆژنامەنووسان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ئەگەر مردم كۆپیەك لەو سیدییە بخەنە نێو گۆڕەكەم". بە پەیامنێری (رووداو) دەڵێ "ئەگەر ئەوانیش لەبیریان كرد تۆ لەبیری مەكە". مەلامەزهەر پێیوایە، نەك لە هەرێمی كوردستان بەڵكو لە هەموو جیهاندا كەسێكی هاوشێوەی ئیمامی عومەر دروست نابێتەوە "هەرچی هەیە لەو جیهانە بە قوربانی ئیمامی عومەربێ".
وەزارەتی ئەوقاف ئاگای لە مەلایان نەماوە
سەبارەت بە هەڵوێستی وەزارەتی ئەوقاف، لەسەر ئەو هەڵمەتەی لەلایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەرامبەری بەرپاكرا، مەلامەزهەر وەزارەتی ئەوقاف رەخنەباران دەكات و دەڵێ "ئێمە پێمان خۆشە وەزارەتێكمان هەبێ، ئاگاداری مامۆستایانی ئاینی ببێت، سوپاس بۆ خوا كە ئاگای لە مامۆستایانی ئاینی هەر نییە، گوتەبێژێكی هەیە، زۆرترین رێژەی ئازار كە تووشی مامۆستایانی ئاینی دەبێ بەهۆی ئەو گوتەبێژەیە، بۆیە ناومان لێناوە (ناهیقی فەرمی) وەك ئەو باڵندەیەی كە ساڵی جارێك دەخوێنێت و دەڵێ (...) بۆیە زۆر زۆر بێزارین ، هەتا سەر ئێسك بێزارین". مەریوان نەقشبەندی وەڵامی قسەكانی مەلامەزهەری دایەوە و گوتی "ئەگەر وەزارەتی ئەوقاف دوژمنی مامۆستایانی ئاینی بووایە، مەلامەزهەر نەیدەتوانی بەوشێوەیە تەراتێن بكات لە مینبەری مزگەوت ، رۆژنامە، تەلەڤزیۆن و گۆڤارەكان و ئێستا دەمێكبوو لەكارەكەی دوورخرابووەوە".
نەقشبەندی هەروەها دەڵێ "من هەر لێدوانێكم دابێت لە بەرژەوەندی وەزارەتی ئەوقاف و حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە و ئەگەر مەلایەكیش لە رێنماییەكانی وەزارەت لایدا و ویستی لەسەر حسابی وەزارەت خۆی گەورە بكات ئەوا دەبێ خۆی لەئەنجامی قسە و سەرپێچیەكانی بەرپرسیاربێت"، گوتیشی "وەزارەتی ئەوقاف رێكخراوی مافی مرۆڤ نییە بەرگری لەهەر كەسێك بكات كە رێز لەپیشەی مەلایەتی نەگرێت".
پێشتر وابڵاوكرایەوە، كە بەهۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، خاوەنی مزگەوتی قادر بلە، مەلا مەزهەری لە مزگەوتەكە دەركردووە، بەڵام مەلامەزهەر ئەوەی رەتكردەوە. وەلێ لەهەمانكاتدا گوتی لە مێژە كێشەی لەگەڵ خاوەنی مزگەوتەكە هەیە "گرفتی من لەگەڵ خاوەنی مزگەوتەكە كۆنە، هەر منیش نیم، هەموو مزگەوتەكانی هەولێر متەوەلییەكانمان متەوەلی نین، كۆمەڵێك ئەبولەهەب و ئەبوجەهلن دروستبوونە بۆ ئەزیەتدانی مامۆستایانی ئاینی". گوتیشی "هەرچی مامۆستای ئاینی هەیە بێزارە بەدەست متەوەلییەوە، وەزارەتی ئەوقاف كە دەڵێ من حاكمم درۆ دەكات دەسەڵاتی نییە بەسەر متەوەلییەكانیشەوە".
نەقشبەندی هەروەها دەڵێ "من هەر لێدوانێكم دابێت لە بەرژەوەندی وەزارەتی ئەوقاف و حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە و ئەگەر مەلایەكیش لە رێنماییەكانی وەزارەت لایدا و ویستی لەسەر حسابی وەزارەت خۆی گەورە بكات ئەوا دەبێ خۆی لەئەنجامی قسە و سەرپێچیەكانی بەرپرسیاربێت"، گوتیشی "وەزارەتی ئەوقاف رێكخراوی مافی مرۆڤ نییە بەرگری لەهەر كەسێك بكات كە رێز لەپیشەی مەلایەتی نەگرێت".
پێشتر وابڵاوكرایەوە، كە بەهۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، خاوەنی مزگەوتی قادر بلە، مەلا مەزهەری لە مزگەوتەكە دەركردووە، بەڵام مەلامەزهەر ئەوەی رەتكردەوە. وەلێ لەهەمانكاتدا گوتی لە مێژە كێشەی لەگەڵ خاوەنی مزگەوتەكە هەیە "گرفتی من لەگەڵ خاوەنی مزگەوتەكە كۆنە، هەر منیش نیم، هەموو مزگەوتەكانی هەولێر متەوەلییەكانمان متەوەلی نین، كۆمەڵێك ئەبولەهەب و ئەبوجەهلن دروستبوونە بۆ ئەزیەتدانی مامۆستایانی ئاینی". گوتیشی "هەرچی مامۆستای ئاینی هەیە بێزارە بەدەست متەوەلییەوە، وەزارەتی ئەوقاف كە دەڵێ من حاكمم درۆ دەكات دەسەڵاتی نییە بەسەر متەوەلییەكانیشەوە".
ئاساییە مەلا كار
بۆ دەزگا ئەمنییەكان بكەن

مەلامەزهەر، مەلایانی كوردستان بە "مافخوراوترین توێژ"ی كۆمەڵگە ناودەبات و دەڵێ " بۆیە هەندێك لە مامۆستایانی ئاینی دەچنە پاڵ حیزبەكان بەس بۆ ئەوەی لە مزگەوت دەرنەكرێن ، بەڵام مەرج نییە كار بۆ حیزب بكەن".
سەبارەت بە كاركردنی مامۆستایانی ئاینیش بۆ دەزگا ئەمنییەكان، كە زۆرجار گومان دەخرێتە سەر هەندێكیان كار بۆ دەزگا ئەمنییەكان بكەن، مەلامەزهەر گوتی "ئەگەر بۆ كاری چاكە بێت ئاساییە، بۆ نموونە دەزگایەكی ئەمنی بەمن بڵێ ئاگاداری خەڵك بكەنەوە كە تیرۆر دەیەوێ دەست بخاتە نێو شارەوە ئەوا بۆ من زۆر ئاساییە خەڵك هوشیار بكەمەوە".
گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، كە مەلامەزهەر جگەرە دەكێشێ و باسی مەولود دەكات و دەڵێ "مەولانا چێشتی برنج و رەفیقی فاسۆلیایە، دەروێشەكان هەڵپەرن فاسۆلیا گۆشتی تێدایە".
ئەو لەوبارەیەوە دەڵێ "ئازیزەكەم من مامۆستا مەزهەرم لە وتاری ئاینیدا شۆخیم گەلێك زۆرە، ئەوە بە دیدێك خەڵك تەفسیری بۆگەنی بۆ دەكات، بەڵام ئەوە مانای وایە كە مامۆستا مەزهەر زۆر زۆر رۆشنبیرەو شیعری جوانی لایەو دەنگیشی خۆشە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ