نێچیرڤان بارزانی و پاتریک دۆرێل کۆبوونەوە؛ 'هیوایان خواست ئاگربەست بەردەوام بێت'

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوێک، تاوتوێی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان کردووە و "هیوایان خواستووە ئاگربەست بەردەوام بێت."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە، 15ی نیسانی 2026 لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق بە ئامادەبوونی يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان کۆبوونەوە. 
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: لەبارەی "دوايين پێشهاتەکانی دۆخى ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایش و سەقامگیری له‌ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و جيهان بيروڕايان گۆڕیوەتەوە."
 
هه‌روه‌ها "هيوايان خواست ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و رێگه‌ بۆ كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و به‌ديهاتنى ئاشتى خۆش بكات." لە راگەیێندراوەکە هاتووە.
 
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکە "ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای کرد کە هەمیشە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیرى له‌ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست دا رۆڵیان گێڕاوە و پشتگیریيان له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە."
 
لە کۆتاییدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ: پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو. تیايدا جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان كرايه‌وه‌‌.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمە فریگوزارییەکان بریندارەکان لە قوتابخانەکەی مەرەش دەگوازنەوە. وێنە: AA

ژمارەی کوژراوانی هێرشکردنە سەر قوتابخانەکەی مەرەش گەیشتە 9 کەس

لە هێرشێک دا بۆ سەر قوتابخانەی ناوەندیی ئایسەل چاڵک لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان، مامۆستایەک و 8 قوتابی کوژران و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون کە تەندروستیی سێ کەسیان ناجێگیرە.