هێرش کرایەسەر قوتابخانەیەکی مەڕەش؛ "4 کوژراو و زیاتر لە 20 بریندار هەن"

15-04-2026
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە قوتابخانەیەکی پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان دەنگی تەقە بیسترا و پارێزگار رایگەیاند، 4 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسیش بریندارن.
 
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-4-2026، لە قوتابخانەی ئایسەر چاڵک لە شارۆچکەی 12ـی شوباتی سەر بە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویدا.
 
موکەڕڕەم ئونلوئەر، پارێزگاری مەڕەش رایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و بەگوێرەی بەدواداچوونی سەرەتایی، 4 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندارن.

 

 

 
فڕات گۆرگەر، سەرۆکی شارەوانیی مەرەش رایگەیاند، رووداوەکە گەورەیە و تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

 

 

 

 

بە گوتەی پارێزگاری مەڕەش، یەکێک لە کوژراوان مامۆستایە و سێیەکەی دیکەیش قوتابین. 
 
پارێزگاری مەڕەش ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشکارەکە دوو پۆلی کردووەتە ئامانج و بە پێنج چەک و 7 مەخزەنەوە هێرشەکەی کردووە و دواجار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ 14-4-2026، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بەناوی عومەر کەت لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستاندا هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەکی ئامادەیی پیشەیی و دەستڕێژی گولـلەی کرد. لە ئاکامدا 16 لە مامۆستا و قوتابی بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رزگار حاجی حەمە: یەکێتی بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ئامادەیە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ، ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بکەن، ئەوا یەکێتیش ئامادەیە؛ لەبارەی پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێ، بلۆکی یەکێتی خاوەنی 40 کورسی پەرلەمانە و لەسەر بنەمای ئەو قەبارەیە ئامادەیە بۆ رێککەوتن.