رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو دەڵێت، گەنجێک لە سنووری سلێمانی بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستدا.
رۆژی هەینی، 15ـی ئایاری 2026، ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لەبەردەم دادپزیشکیی سلێمانییەوە گوتی کە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی هەنارانی خوارووی سەر بە ناحیەی راپەڕینی پارێزگای سلێمانی هەورەبرووسکە لێیداوە.
خەسرەو ئەنوەر تەمەنی 45 ساڵ بوو؛ زاوایەکی بە رووداوی راگەیاند: "لەکاتی شوانی و لەوەڕاندنی ئاژەڵ هەورەبرووسکە لێیداوە و کوشتوویەتی. لەو کاتەدا بەتەنیا بووە و بەشێکی لەشی بەهۆیەوە سووتاوە."
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، خەسرەو خێزاندارە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە.
تەنیا لە ئەمڕۆ دا ئەمە سێیەمین گیانلەدەستدانە بەهۆی هەورەبرووسکە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت.
هەر ئەمڕۆ لە رانیە کوڕ و باوکێک بە هەورەبرووسکە گیانیان لەدەستدا. محەممەد خدر لەگەڵ هاوژین و دوو منداڵەکەی لە نزیک دووکان چووبووە سەیران. لەنێو ئۆتۆمبێل هەورەبرووسکە لێیدان و بەهۆیەوە خۆی و کوڕێکی بە ناوی ئارێز، گیانیان لەدەستدا.
.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ