رووداو - هەولێر
له وه‌رزی هاوین هاونیشتمانیان بێ جیاوازی ته‌مه‌نه‌كان بۆ سوودوه‌رگرتن له ته‌ندروستییەکی باش پاسكیل بۆ مه‌به‌ستی وه‌رزشكردن به‌كارده‌هێنن.
وه‌ستا شوكر ماوه‌ی 15 ساڵه له هه‌ولێر كاری كڕین و فرۆشتنی پاسكیل ده‌كات و دەڵێت، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین هاونیشتمانیان بۆ وه‌رزشكردن رووده‌كه‌نه پاسكیلسواری.
به‌راورد به ساڵانی رابردوو ، نرخی پاسكیل زۆر دابه‌زیووه، چونكه ئێستا له و‌ڵاتان پاسكیلی له‌نگه به نرخێكی كه‌م هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.