وێنەکان AA
لە قەزاکانی ئەخڵات و تەتوان سەربە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بارانی بەلێزمە و تەرزەوە لافاو دروست بوو، ئەمەیش وای کرد گرفتی هاتووچۆ دروست ببێت، هەروەها زەوییە کشتوکاڵییەکان و جۆگەکانی ئاودێریش زیانیان بەرکەوت.
قایمقامیەتی قەزای ئەخڵات دەڵێت، ئەو لافاوەی بەهۆی بارانی بەلێزمە و تەرزەوە رووی داوە زیانی بە بەشێک لە جۆگەکانی ئاودێری و زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی گوزەلسو، ساکا، ئالاکر، تاشهارمان، بورجوکایا، دیلبوورنو و یەنیکۆپر و گەیاندووە.
جووتیاران هەوڵیانداوە لەڕێی تراکتۆر و ئامێرە کشتوکاڵییەکانەوە رێگری لەوە بکەن لافاوەکە زیانی زیاتر بە زەوییەکانیان بگەیێنێت، هێزەکانی جەندرمەیش چوون بە هانای ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیریان خواردووە.
هاوکات قایمقامیەتی قەزای تەتوان ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە سنووری قەزاکە، لافاو دروست بووە و بۆ ماوەیەکی کەم هاتووچۆکردن وەستاوە، هەروەها بەشێکی رێگەکان قوڕ و لیتەیان تێدا وەستاوە و تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە پاککردنەوەیان کردووە. تیمێکی تایبەتیش بۆ تۆمارکردنی زەرەر و زیانەکان، سەردانی ئەو ناوچانەیان کرد کە لافاو لێیداون.