بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن لەگەڵ سوودانی کۆدەبنەوە

15-07-2025
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
A+ A-

رووداو- هەولێر 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەوێ لەگەڵ فوئاد حوسێن ژمارەیەک سەرکردەی باڵای عێراق دەبینن. 
 
سەرچاوەیەک لە هەرێمی کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمشەو بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەچێتە بەغدا. 
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێ هەر ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبێتەوە. 
 
سەرچاوەکەی رووداو گوتی، بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن سبەی چوارشەممەش لەگەڵ بەشێکی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبنەوە. 
 
ئامانج لە کۆبوونەوەکان، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، لەوانەش کێشەی مووچە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

کەشوهەوا بە ناجێگری دەمێنێتەوە؛ سبەی باران دەبارێت؟

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا کەشوهەوا بە ناجێگری دەمێنێتەوە و باران دەبارێت. باسی لەوەش کرد، کە ئەم شەپۆلە تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت