رووداو - ئەنقەرە
جارێکی دیکە سیستەمی سەرۆکایەتی تورکیا مشتومڕی تووندی لەنێوان لایەنەکان دروستکردووە و پارتی گەلی کۆماری جەهەپە و پارتی نەژادپەرستی مەهەپە دژی ئەو سیستەمەن، کە ئاکپارتی داوای دەکات و فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆماری تورکیا دەگرێتەوە.
پرسەکە ئێستا لە پەرلەمانی تورکیایە و ئەگەر پەرلەمان پەسندی بکات، لە تورکیا گشتپرسییەک لەنێو خەڵک بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسەکە سازدەکرێت، بەڵام جەهەپە و مەهەپە ئەو کارە بەدژی دیموکراسییەت و بە زیان بۆ تورکیا لە قەڵەمدەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ