ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوونی هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەکانی ئەم ساڵ دەخاتەڕوو
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و بەپێی راگەیێندراوی فەرمییان، "بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەى مانگەکانی ساڵی 2025 دەخرێتەڕوو."
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا، دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەى پێشوودا ئەنجام درا، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەسەر راسپاردەى دوا کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی وەزیران و بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەى مانگەکانی ساڵی 2025 دەخرێتەڕوو."