رووداو - دەربەندیخان
دوای دوو رۆژ له بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه، هێشتا بەشێک لە خەڵکی شارۆچکەی بەمۆی نزیک دەربەندیخان و گوندەکانی دەوروبەری دەترسن لەنێو ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاوکاری و قەرەبوون بۆ ئاسایبوونەوەی ژیانیان.
ئه‌و كاته‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه له باشووری كوردستانی دا، هه‌واڵی رووخانی باڵه‌خانه‌كان و مردنی هاونیشتمانیان بە وڵاتانی جیهان گەیشت، توركیا یه‌كه‌م وڵات بوو هاوكاری خۆی گه‌یانده هەرێمی كوردستان. رێكخراوی ئافادی توركی چوونەتە یه‌كێك له گونده‌كانی شارۆچكه‌ی به‌مۆ و ئه‌و خانه‌وادانه له نزیكه‌وه ده‌بینن كه زیانیان پێگه‌یشتووه بۆ ئەوەی هاوکارییان بکەن.
جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی ئافاد لەکاتی سەردانی ناوچەکە گوتی "سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار ئێمه‌یان راسپاردووه بێینه ئێره و هاوكاری به خه‌ڵك بگه‌یه‌نین، ده‌ستكراوه‌شین بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆینه هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاره‌سات تێیاندا رووده‌دات".
شارۆچكه‌ی به‌مۆی نزیک دەربەندیخان له 15 گوند پێكدێت و 12 گوندیان ئاوه‌دانن. 250 خانوو زیانیان پێگەیشتووه و 50 خانووش مانه‌وه تێیاندا مەترسیدارە. بڕیاره رێكخراوی ئافادی توركی هەزار به‌تانی، 200 سه‌به‌ته‌ی خۆراك و 250 خێوه‌ت له ماوه‌ی دوو رۆژدا بگه‌یێنێته گونده‌كانی سنووره‌كه.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ