عومەر كڵۆڵ حیزبی كەرگەل هەڵدەوەشێنێتەوە

16-01-2014
نیشانەکردن عومەر كڵۆڵ حیزبی كەرگەل
A+ A-
رووداو- هەولێر

سكرتێری گرووپی كەرگەلی كوردستان وەك خۆی دەڵێت دوای 35 ساڵ خزمەتكردن بەكەر، بڕیاردەدات كۆڵبدات و دەشیەوێت "تۆبە" بكات و بچێتە عەمرە.

عومەر كڵۆڵ، سكرتێری گرووپی كەرگەلی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بڕیارمداوە كۆڵبدەم و واز لە گرووپی كەرگەل بهێنم، چیتر كار بۆ كەر ناكەم، دەشمەوێت كەسێك لە شوێنی خۆم دابنێم و هەموو ئەرشیفەكانی پێبدەم، هەرچەندە دڵنیاشم كە كەس نابێت.

كڵۆڵ ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ئێستا هیچ قسەیەك ناكات و هەفتەی داهاتوو هۆكارەكان بڵاودەكاتەوە، جەختیشدەكاتەوە كە بە وازهێنانی ئەو، گرووپی كەرگەل هەڵدەوەشێتەوە.

هاوكات كەسێكی نزیكی سكرتێری گرووپی كەرگەلی كوردستان كە پێی باش نەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە، هۆكاری وازهێنانەكەی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاشكراكردوو رایگەیاند، كڵۆڵ خەونێكی بینوە كە كاریگەری زۆری لەسەرداناوە، هۆكاری وازهێنانەكەشی هەر بۆ ئەم خەونە دەگەڕێتەوە.

ئەو، لەكاتی گێرانەوەی خەونەكە گوتی : "خەونێكی ناخۆشی بینیوە، بەپێی خەونەكە، ئەو كارەی عومەر كڵۆڵ دەیكات كارێكی خراپە، بۆیە گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی واز لە گرووپی كەرگەڵ بهێنێت و تۆبە بكات، بڕیاریشیداوە لە ئایندەیەكی نزیكدا بچێتە عەمرە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە