دوای پەسندکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی و تەواوبوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، بەڵێنی زۆری بۆ خەڵک تێدایە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی ئەو داواکارییانەدا کاربکات.
سەبارەت بە چۆنیەتی هاوئاهەنگی پەرلەمان لەگەڵ حکومەت بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، رێواز فایەق رایگەیاند "ئێمە وەکو پەرلەمانی کوردستان ئەرکی خۆمان تەواوکرد، هەرچەندە ئەرکەکە ئاسان نەبوو، بەڵام ئەرکێکی دیکە لەدوای پەسندکردنی یاساکە دەستپێدەکات ئەویش چاودێریکردنی جێبەجێکردنیەتی".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی گوت، پرۆژەیاساکە بۆ داڕشتنەوە نێردراوەتە کاروبار و هەرکاتێک تەواوبوو دەنێردرێت بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ واژۆکردنی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ