گالەری

16-01-2024
14 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

لە دوای کاژێر 11:00ـی شەوی دووشەممە، خەڵکی هەولێر بە چەند دەنگێک راچڵەکان کە دواتر دەرکەوت دەنگی مووشەکی ئێران بووە و ماڵ و باخی سەرمایەدارێکی هەولێری کردووەتە ئامانج بەناوی پێشڕەو دزەیی. بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە، پێشڕەو دزەیی و کچێکی گیانیان لەدەستدا و هاوژین و سێ منداڵی دیکەی برینداربوون. 
 
هەر زوو سوپای پاسداران هێرشەکەی لە ئەستۆگرت. گوتی، "بنکەکانی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی (مۆساد)مان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردنە ئامانج."
 
ئەوەی سوپای پاسداران کردوویەتییە ئامانج، ماڵی سەرمایەدارێکە و ئەو کەسانەی لەوێ کۆببوونەوە، لە کۆبوونەوەیەکی خێزانی بوون. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداریش بوون، خەڵکی سڤیل بوون. 
 
لەم وێنانەدا دیمەنی خانووە خاپووربووەکە دەبینن. هەروەها ئەوە دەبینن کە بەهۆی بۆردوومانەکە خەڵک گیانیان لەدەستداوە و لەنێو قوربانییاندا منداڵێک هەیە کە تەمەنی نەبووەتە ساڵێک. منداڵەکە ناوی ژینەیە و کچی پێشڕەو دزەییە.