نرخی تەماتە 1000 دینار دابەزی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە دوێنێ، نرخی کیلۆیەک تەماتە نزیکەی هەزار دینار دابەزی. سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر دەڵێ، لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخەکەی وەکو پێشتر ئاسایی دەبێتەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کیلۆیەک تەماتە لە عەلوە ئەمڕۆ بە نزیکەی 1500 دینار دەفرۆشرێت".
 
دوێنێ نرخی کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەکان گەیشتە نزیکەی 2500 دینار. سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد: "ئەمڕۆ 40 بارهەڵگر تەماتە هاتووە و کڕیار کەمە، دوێنێ هەشت بارهەڵگر هاتبوو، بابەتەکە زیاتر خواست و خستنەڕووە".
 
بەگوتەی رەجەب حاجی عەزیز: "لە ماوەی یەک هەفتەی داهاتوو نرخی تەماتە زیاتر دادەبەزێت و دۆخەکە وەکو پێشتری لێ دێتەوە".
 
ئێستا بەرهەمی نێوخۆی تەماتە لە هەرێمی کوردستان پێنەگەییوە و ئەوەی هەیە هاوردە دەکرێ، کە زۆرینەی لە ئێرانەوە دەهێندرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارپێکەرێکی مۆلیدە. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

دەستەی ژینگە: 3689 موەلیدە کوژێندراونەتەوە و رێژەی سەوزایی گەیشتووەتە 20%

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، نیوەی موەلیدەکان کوژێندراونەتەوە و بەهۆیەوە رۆژانە 690 هەزار تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە هەوا کەمدەبێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، رێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ نزیکەی 20%بەرزبووەتەوە.