هەناردەی دانەوێڵە لە باکووری کوردستان کەمیکردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە پارێزگاکانی باکووری کوردستانەوە بە بەهای 871 ملیۆن و 282 هەزار دۆلار دانەوێڵە هەناردە کراوە. لە کاتێکدا پار لە هەمان وادەدا بایی 913 ملیۆن و 262 هەزار دۆلار  دانەوێڵە هەناردە کرابوو.
 
بەگوێرەی داتاکانی یەکێتی هەناردەکارانی بەرهەمە دانەوێڵەییەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، ئەندامانی یەکێتییەکە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2026ـدا ملیۆنێک و 79 هەزار و 887 تۆنیان هەناردەی 164 وڵات و "ناوچە ئازادەکان" کردووە.
 
هەناردەی دانەوێڵە لە شارەکانی باکووری کوردستانەوە لە سێ مانگی ساڵی 2026دا بەراورد بە هەمان وادەی ساڵی 2025 بە رێژەی نزیکەی 5٪ کەمیکردووە و لەم هەناردەیەدا 871 ملیۆن و 282 هەزار دۆلار داهات بەدەستهاتووە.
 
زۆرینەی هەناردەی دانەوێڵەی یەکێتی هەناردەکارانی بەرهەمە دانەوێڵەییەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقە، بەڵام بەهۆی شەڕەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، هەناردەکردن بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست 20.8٪ دابەزیوە.
 
بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بە بەهای 192 ملیۆن و 774 هەزار دۆلار هەناردە کراوە.
 
لە باکووری کوردستانەوە زۆرترین رۆنی گوڵەبەڕۆژە هەناردە کراوە.
 
ناوەندی یەکێتی هەناردەکارانی بەرهەمە دانەوێڵەییەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ لە شاری دیلۆکە و لە بازرگانانی پارێزگاکانی دیلۆک، روها، مەڕەش، سەمسوور، مێردین، ئامەد، مەڵەتی و کیلیس ـی باکووری کوردستان پێکهاتوون. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

میوە فرۆشێک لەکاتی بارکردنی سنوقێک تەماتە. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

نرخی تەماتە 1000 دینار دابەزی

بەراورد بە دوێنێ، نرخی کیلۆیەک تەماتە نزیکەی هەزار دینار دابەزی. سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر دەڵێ، لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخەکەی وەکو پێشتر ئاسایی دەبێتەوە.