رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەشتی حەجی ئەم ساڵ بە رێگەی وشکانی دەبێت. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەڵێت، دەستەی حەجی عێراقی خەمڵاندن بۆ جیاوازی نرخەکان دەکات و ئەوان قەرەبووکردنەوەی حاجیان دیاری دەکەن.
رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند: "ئەم ساڵ حاجییانی كوردستان به رێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن".
وەزارەتەکە دەڵێت: "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجییانی كوردستان بۆ سعودیه، به هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشتنیه رێككه‌وتن، كه گه‌شتی حه‌جی ئه‌م ساڵ هاوشێوه‌ی حاجییانی عێراق ته‌نیا به رێگه‌ی وشكانی ده‌بێت".
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پار قەرەبووی ئەو حاجیانە کرایەوە ناچاربوون لە وشکانییەوە بگەڕێنەوە، ئەم ساڵیش دەستەی حەجی عێراقی خەمڵاندن بۆ نرخەکان دەکات، چونکە ئەوان گرێبەستیان کردووە و دەتوانن بڕی قەرەبوو دیاری بکەن، بۆ ئەوانەی پارەی گەشتی ئاسمانییان داوە".
بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەو کەسانەی ناویان بۆ چوونە سعودیە بۆ رێوڕەسمەکانی حەج گەڕاوەتەوە گەشتەکەیان بکەن. وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندووە: "به هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق، شێواز و رێککارەکانی چوونی حاجیانی كوردستان رێكده‌خرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وە".
5120 کەس ئەم ساڵ ناویان گەڕاوەتەوە بچنە حەج. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، ڤیزە هەموو ئەوانە گەڕاوەتەوە کە دەچنە حەج و زۆرینەی ئامادەکارییەکانی دیکەیان تەواو کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ