لە ئامەد پیاوێک هاوژینی پێشووی کوشت و کچەکەی بریندار کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی رەزان لە ناوەندی شاری ئامەدی باکووری کوردستان، پیاوێک تەقەی لە هاوژینی پێشووی و کچەکەی کرد و هاوژینەکەی کوشت و کچەکەی بریندار کرد. 
 
رووداوەکە شەوی چوارشەممە 15ی نیسانی 2026 لە یەکێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی گەڕەکی سەرهات روویدا. 
 
پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ بە ناوی (ز. ئاتەش) کە حەوت ساڵ لەمەوبەر لە هاوژینەکەی جیاببووەوە، تەقەی لە هاوژینی پێشوو و کچەکەی کرد. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشبەرەکە بە درێژایی رۆژ لە دەوروبەری گەڕەکەکە چاوەڕێی کردووە. کاتێک هاوژینی پێشوو و کچەکەی گەیشتوونەتە شوێنەکە، چەکەکەی دەرهێناوە و دەستڕێژی گوللەی لێکردوون.
 
دوای بیستنی دەنگی تەقەکان، لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار کراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و تیمی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
 
ئەو ژنەی لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە، ناوی کامیلە ئاتەشە و تەمەنی 58 ساڵە و کچەکە بریندارەکەشی ناوی حافیزە ئاتەشە و تەمەنی 37 ساڵە. 
 
دوای رووداوەکە هێرشبەرەکە دەستگیر کرا. تیمەکانی پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە