محەممەد سەمعان: کۆتاییمان بە حەسرەتی 100 ساڵەی تورکمانەکان هێنا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری نوێی کەرکووک لە یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیدا رایدەگەیێنێت، دەرگای پارێزگا بۆ هەموو هاووڵاتیان کراوەیە و کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و نەهێشتنی بێکاریی گەنجان دەکەن.
 
محەممەد سەمعان، پارێزگاری نوێی کەرکووک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا سوپاسی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوومی کرد بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیوە. 
 
هەروەها سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی کەرکووکی کرد بۆ شەونخوونییان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی شارەکە.
 
پارێزگاری نوێی کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد، وەرگرتنی ئەم پۆستە رووداوێکی مێژووییە و گوتی: "لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا لەسەر هێڵ بووین، بەتایبەتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەوەی هەموو ئەم بابەتانە چارەسەر بکەین. ئێمە ئێستا گەیشتووینەتە قۆناخێک کە حەسرەتی 100 ساڵەمان کۆتایی پێهێنا؛ ئەمڕۆ دوای 102 ساڵ پارێزگاری کەرکووک تورکمانە."
 
محەممەد سەمعان دەڵێت: ئەوان "پیاوی دەوڵەتن" و پێکەوە لەگەڵ کورد و عەرەب کار دەکەن. سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکانیش گوتی: "بە هیچ شێوەیەک پۆستەکانی ئەنجوومەن بۆ یەک نەتەوە و پێکهاتە نین. ئەندامانی ئەنجوومەن کەسانی هەڵبژێردراوی تورکمان، عەرەب و کوردن. پارێزگار دەبێت بۆ هەموو کەرکووکییەکان بێت و پۆستەکان بە دادپەروەری دابەش دەکرێن."
 
لە کۆتایی قسەکانیدا، پارێزگاری کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد، ئەمە پڕۆژەی بەرەی تورکمانییە لە ساڵی 2003ـوە کە کەرکووک نابێت پشتگوێ بخرێت و دەبێت بۆ هەموو کەرکووکییەکان بێت.
 
هەڵبژاردنی محەممەد سەمعان وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆ و ململانێی سیاسی لەنێوان پێکهاتەکانی پارێزگاکە دێت. 
ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی نوێی عێراقدا کەسایەتییەکی تورکمان پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەربگرێت، کە پێشتر لەنێوان کورد و عەرەبدا بووە. ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە رێککەوتنی سیاسیی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنە تورکمانی و عەرەبییەکان دەبینرێت بۆ بەڕێوەبردنی شارەکە.
 
 
 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

غەزال مەولان

بۆچی هیچ مزگەوتێک دەرگەی لەسەر تەرمی غەزال نەکردەوە؟

دوای ئەوەی غەزال مەولان، بەهۆی سەختیی برینەکەی شەهید بوو، پرسی رەتکردنەوەی لە چەند نەخۆشخانەیەکی ئەهلیی سلێمانی و دواتر داخستنی دەرگەی مزگەوتەکان بە رووی تەرمەکەیدا، بووە رۆژەڤ. تەرمی غەزال براوەتە ماڵی سیاسەتڤانێکی کورد و لەوێ شۆردراوە و تاوەکو ئێستاش بڕیار لەسەر دانانی پرسەکەی نەدراوە.