باوکی بکوژەکەی مەرەش دوو رۆژ پێش هێرشەکە کوڕەکەی فێری تەقەکردن کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ڤیدیۆی باوکە پۆلیسەکەی ئەو کوڕە 14 ساڵانەی لە قوتابخانەیەکی مەرەش 9 کەسی کوشت بڵاوبووەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت دوو رۆژ پێش رووداوەکە کوڕەکەی بردووەتە مەیدانی تەقەکردن و فێری کردووە "بە ئامانجگرتنەوە تەقە بکات."
 
ئوغوور مەرسینلی، (باوکی عیسا ئاراس مەرسینلی تەمەن 14 ساڵ)، ئەفسەرە بە پلەی سەرپشکنەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی مەرەش، دوای رووداوەکەی قوتابخانەی ئایسەر چاڵک، دەستگیرکرا.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا بەدەستهاتوون، دەرکەوتووە باوکەکە دوو رۆژ پێش هێرشەکە، کوڕەکەی بردووەتە مەیدانی تەقەکردن. گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو کاتەش خراونەتە نێو دۆسیەی لێکۆڵینەوەکە.
 
پێمگوت بە ئامانجگرتنەوە تەقە بکات
 
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا، عیسا ئاراس مەرسینلی بە هەمان ئەو جلوبەرگە رەشەوە دەردەکەوێت کە لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەدا لەبەریدا بوو. باوکەکە، ئوغوور مەرسینلی، لە ئیفادەکەیدا بەم وشانە بەرگری لە "راهێنان"ـەکەی کوڕەکەی دەکات:
 
"چەند گوللەیەکم بە کوڕەکەم تەقاند. ئامانجەکەی بەرامبەرم نیشاندا؛ پێمگوت نابێت چەک بە هەڕەمەکی بەکاربهێنرێت و دەبێت بە ئامانجگرتنەوە تەقە بکرێت. کاتێک کوڕەکەم تەقەی دەکرد، چەند وێنە و ڤیدیۆیەکم گرت. مەبەستم ئەوە بوو حەز و خولیای بۆ چەک کەمبکەمەوە. ئەم گرتە ڤیدیۆییانەم لە رێگەی واتسئاپەوە بۆی نارد، ئەویش نیشانی هاوڕێکانی دابوو."
 
بە 5 دەمانچەوە چووەتە قوتابخانە
 
باوکەکە ئاماژەی بەوە کردووە 7 دەمانچەی مۆڵەتپێدراو و 2 تاپڕی لە نێو قاسەیەکی قفڵکراودا لە ژووری نووستنی ماڵەکەیدا هەبووە. رایگەیاندووە کە نازانێت کوڕەکەی چۆن ئەو قاسەیەی کردووەتەوە.
 
عیسا ئاراس مەرسینلی لە رۆژی رووداوەکەدا 5 لە چەکەکانی باوکی لەگەڵ خۆی بردووەتە قوتابخانە.
 
باوکەکە دەڵێت، کوڕەکەی زۆر شارەزا بووە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت، لە رێگەی VPNـەوە کاری وا کردووە کە بەدواداچوونی بۆ نەکرێت. هەروەها وەک زمانی دایک قسەی بە ئینگلیزی کردووە.
 
هەروەها گوتبووی، کوڕەکەی "بەردەوام سەرقاڵی کۆمپیوتەر و مۆبایل بووە، یاریی کارلێکەری کردووە، رەتیکردووەتەوە هیچ شتێک نیشانی کەس بدات و قسەی بە ئینگلیزی کردووە، ئەو خۆی لەبەر ئەوەی ئینگلیزی نەزانیوە، لەوە تێنەگەیشتووە چی دەگوترێت. هەر بۆیە خێزانەکەیان نەیانتوانیوە چاودێریی هیچ هەڵسوکەوتێکی نەرێنی بکەن."
 
دەروونناس هۆشداریی 'کێشەی خۆگونجاندن'ـی دابوو
 
ئوغوور مەرسینلی دەڵێت، بەهۆی سترێسی قۆناخی هەرزەکارییەوە کوڕەکەی بردووەتە لای دەروونناسانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس. ئەوانیش پێیانگوتووە "کوڕەکەت زۆر زیرەکە و هیچ کێشەیەکی نییە." بەڵام دەشڵێت: "ئەو پسپۆڕە دەروونناسە تایبەتەی کە نزیکەی 2 مانگ بوو سەردانمان دەکرد، پێیگوتبووین رەنگە کوڕەکەم لە رووی خۆگونجاندن لەگەڵ کۆمەڵگەدا تووشی کێشە ببێت. بۆیە پێویستە بە وردی چاودێری بکرێت و لە داهاتوودا رەنگە پێویستی بە چارەسەری پزیشکیی دەروونی بێت."
 
"پێمگوت چەک نامووسە"
 
باوکەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە خولیای کوڕەکەی بۆ چەک لە مانگی رابردوودا زیادیکردبوو. باسی لەوە کردووە رۆژێک چەکەکەی لەسەر مێزی کارکردنی داناوە و کوڕەکەی هەوڵیداوە دەستی بۆ ببات و ئەویش لێی تووند بووە. مەرسینلی دەڵێت: "باسم لە کولتووری چەکداریمان بۆ کرد. پێمگوت چەک وەک 'نامووس' سەیر دەکرێت. بۆ ئەوەی حەزەکەی دوابخەم، پێمگوت کاتێک خانەنشین دەبم یەکێکیان بۆ ئەو بەجێدەهێڵم."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆڕبەندەکە و وێنەیەکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بەشدارە؛ سبەی کۆربەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا دەستپێدەکات

بڕیارە سبەی هەینی، پێنجەمین خولی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەیان سەرکردە و بەرپرسی باڵای وڵاتانی جیهان دەستپێبکات.